English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روونکردنەوەیەک لە قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێرەوە
2023-02-23 [05:47 AM]

ZNA-ھەولێر


قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی سەرپێچی هاووڵاتییەک بڵاوکردەوە.

لە روونکردنەوەکەی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر هاتووە: "سەبارەت بە لێدوانى هاووڵاتى (سەردار ئازاد) کە خاوەنى نووسینگەى فرۆشتنى خانوو و زەوییە و گوایە لە سەر ڕەخنەگرتن لە حکوومەتى هەرێمی کوردستان لە هەولێر نووسینگەکەى داخراوە، بە پێویستى دەزانین بە هەموو لایەکى ڕابگەیەنین ئەوەى ئەو گوتوویەتى دوورە لە ڕاستیی و بە لاڕێبردنى ئەو تاوانەیە کە دەرهەق بە ژینگە و سیمایى جوانى شارەکەمان ئەنجامیداوە".

ئەوەش خراوەتە روو: "ناوبرا بەبێ وەرگرتنى ڕەزامەندى و ئاگادارکردنەوەى لایەنى پەیوەندیدار کە بەرێوەبەرایەتى ئەندازەى پارک و باخچەکانى هەولێرە و بەبێ ئەوەی هیچ دامودەزگایەکى ترى حکوومى ئاگادار بکاتەوە و لە پێناو بەرژەوەندى تایبەتى خۆى و بۆ قازانجى گیرفانى، هەڵساوە بە بڕینەوەى 11 دارى (شماسى) و هەڵپاچینى ژمارەیەکى زۆرى دارى (کالیپتۆس) و هەڵگرتنى سیتى یارى منداڵان لە پارکى (ئەکوا پارک)، لەوبارەیەشەوە ڕێککارى یاساییمان لە بەرامبەریدا گرتۆتەبەر و جگە لە داخستنى نووسینگەکەى لە بەرامبەر ئەو کارە نایاساییەی ئەنجامیداوە دەدرێت بە دادگا".





ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad