English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وردەكاريی پڕۆژەكانی پارێزگای هەولێر ئاشكرا دەكرێت
2023-02-23 [05:48 AM]

ZNA-ھەولێر


پارێزگای هەولێر ئاشكرای كرد، لە ساڵی رابردوودا لەسەرووی هەزا پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری كراوە و ئەمساڵیش پڕۆژەی تازە بەردەوامی دەبێت.

لە راگەیاندراوێكدا پارێزگای هەولێر بڵاوی كردەوە لە سنووری پارێزگای هەولێر لە ساڵی ڕابردوو، 1086 پرۆژەی خزمەتگوزاریی بە گوژمەی 284 ملیار و 373 ملیۆن و 295 هەزار دینار، 1086 پرۆژەی جۆرا و جۆری خزمەتگوزاری پێویست بە شێوەیەکی یەکسان و بەبێ جیاوازی لە سەرجەم قەزا و ناحییە و گوندەکانی سنووری پارێزگای هەولێر جێبەجێکراوە.

لەبارەی وردەكاری داتاكان هاتووە: "132 پڕۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی 84 ملیار و 644 ملیۆن دینار لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، 45 پرۆژەی بەردەوام و ته‌وانه‌كراوی کاتی قەیرانی دارایی بە گوژمەی 24 ملیار و 608 ملیۆن دینار، 390 پڕۆژە دیکە بە گوژمەی 14 ملیار و 89 ملیۆن و 649 هەزار دینار لە سەر بودجەی سەربار و لە ناکاوی پارێزگای هەولێر."

زیاتریش هاتووە: "ئەوە بێجگە لە جێبەجێکردنی 74 پڕۆژەی تر بە گوژمەی (15 ملیار و 502 ملیۆن و 336 هەزار دینار) لە سەر داهاتی 15% سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکان کە بەشی زۆری پرۆژەکان قیڕتاوکردن و چاککردنەوەی ڕێگاو بانەکان بوون، لەگەڵ دروستکردنی چەندین پردی پەڕینەوەی پیادە لە شەقامە سەرەکییەکانی شاری هەولێر لە سەر بودجەی وەزارەتی ناوخۆ و داهاتی بەڕیوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر و 210 پڕۆژەش بە گوژمەی 18 ملیار و 759 ملیۆن دینار لە سەر داهاتی 8%ی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای هەولێر."

پارێزگای هەولێر روونیشی كردووەتەوە: "سەرباری هەموو ئەوانەش بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ووشکەساڵی بە گوژمەی 12 ملیار و 876 ملیۆن و 72 هەزار دینار، چەندان پڕۆژە ئەنجامدراوە، لەوانە لێدانی 130 بیری نوێ، گەیاندنی کارەبای بەردەوام بۆ بیرەکان لە ڕێگەی مولیدەی ئەهلی گەڕه‌کەکان و چارەسەرکردنی گرفتی تەکنیکی بیرەکان و شۆڕکردنەوە و قوڵترکردنەوەی بەشێکی زۆری بیرەکانی سنووری پارێزگای هەولێر.

ئەوەش ئاشكرا كراوە بۆ ئەمسالیش 2023 له‌ بەرنامە و پلانی کاری پارێزگای هەولێر ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ ئەنجامدان و جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری.





ئەم هەواڵە 325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad