English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گوتەبێژی حكوومەت زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی داهاتوو ئاشكرا دەكات
2023-02-23 [05:53 AM]

ZNA-ھەولێر


گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە مانگی داهاتوودا وێرای پشووەكان، مووچە دابەش دەكرێت و بەردەوامی بە دابەشكردنی مووچە دەدرێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە 23/2/2023، د. جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەبارەی مووچەی مانگی دوو كە دەكەوێتە مانگی سێ و پشووی زۆریش لەو مانگەدا هەیە، له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند: "پێشتر زۆرجار لە ڕۆژانی پشووش مووچەمان دابەش كردووە، بۆیە بۆ مووچەی مانگی داهاتووش كێشە نییە و لە ڕۆژانی پشووش مووچە دابەش دەكرێت، بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی، فەرمانبەران و مووچەخۆران مووچەی خۆیان وەردەگرن."

بەپێی رۆژژمێری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە مانگی داهاتوودا شەش ڕۆژ پشووی فەرمی دەبێت.

د. جووتیار عادل دڵنایی دایە مووچەخۆران و گوتی: "دڵنیایی دەدەین حكوومەت هەرچی پێ بكرێت، مووچە لە مانگی داهاتوو دابەش دەكات و بەردەوامى بە دابەشكردنی مووچە ده‌دات."

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جەختی له‌وه‌ش كردەوە: "هەموو هەوڵەكانی حكوومەت بۆ ئەوەیە چاكسازی بكات و داهات زیاد بكات، بۆ ئەوەی مووچە بەردەوامی هەبێت و مووچەش لە پێشینەی كارەكانی حكوومەتدایە."

لە رۆژی 6/2/2023وە، دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك كراوە و ڕۆژی 28/2/2023، كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت.





ئەم هەواڵە 1528جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad