هەولێر ZNA سه‌رۆكایه‌تیی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (ئافاد) لە تورکیا رایگەیاند، بوومەلەرزەیەکی دیکە بەگوڕی پێنج پلەی رێختەر شاری هاتای لە تورکیا هەژاند.
سه‌رۆكایه‌تیی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو ئاماژەی بەوەشدا، چەقی بوومەلەرزەکە ناوچەی دەفنەی سەربە هاتای بووە.
لەدوای بوومەلەرزەکەی رۆژی 6ـی ئەم مانگەوە، چەندین پاشلەرزە روویانداوە و رۆژانەش لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، هەست بە بوومەلەرزەی نوێ دەکرێت.
بوومەلەرزەکەی سەرەتای ئەم مانگە بە گوڕی 7.4 به پلەی رێختەر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی توركیا و سووریای هەژاند. بوومه‌له‌رزه‌كه لە باشووری کوردستان و وڵاتانی سووریا، میسر، یونان، ئێران و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه هه‌ستیپێكرا.
بە گوێرەی ئاماری سەرچاوە حکومییەکان لە هەردوو وڵات، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەوە، لە تورکیا و سووریا 45 هەزار کەسی تێپەڕاندووە و نزیکەی 100 هەزار کەسیش بەهۆی بوومەلەرزەوە برینداربوونە.
ئەم هەواڵە 289جار خوێندراوەتەوە |