ZNA : هەولێر میوەی مانگۆ تامێكی خۆشی هەیە و دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییەکان کە پێویستن بۆ جەستە و چەندین کاریگەریی ئەرێنییان دەبێت لەسەری. دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراك ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی خواردنی مانگۆ کردووە کە بریتین لەمانە
: ١. دەوڵەمەندە بۆ ئەو ماددە خۆراکییانەی کە پێویستن بۆ ئافرەتانی دووگیان
. ٢. چارەسەری کەمخوێنی دەکات
. ٣. پارێزگاریی لە تەندروستیی جەستە دەکات
. ٤. گرنگە بۆ تەندروستی مێشك
. ٥. تایبەتمەندیی دژە شێرپەنجەی هەیە
. ٦. کۆنترۆڵی نەخۆشیی شەکرە دەکات
. ٧. تەندروستیی پێست باشتر دەکات
. ٨. رێگریی لە پیربوونی روخسار دەکات
. ٩. بەرگریی جەستە بەرامبەر بە نەخۆشییەکان زیاتر دەکات
. ١٠. کرداری هەرس باشتر دەکات.
ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە |