هەولێر : ZNA هەندێک لە خواردنەوەکان بۆ تەندروستی گەدە بەسوودن و هەندێکی دیکە بەپێچەوانە کاریگەری نەرێنییان لەسەر تەندروستی گەدە هەیە و لەوانەیە ببنە هۆی تێکچوونی کرداری هەرس، سووتانی گەدە، ئازاری سک و دڵتێکەڵهاتن. بەپێی ماڵپەڕی”eatthis”، ئەم خواردنەوانە هۆکارن بۆ تێکچوونی کرداری هەرس و سووتانی گەدە:
-خواردنەوە گازییەکان ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک خواردنەوە گازییەکان بۆ هێورکردنەوە و چارەسەرکردنی دڵتێکەڵهاتن بەکاردەهێنن، بەڵام بەپێچەوانەوە لەوانە ببنە هۆی تێکچوونی کرداری هەرس، ئاوسان سک و سووتانی گەدە.
؟ -خواردنەوە وزەبەخشەکان ڕێژەیەکی زۆر شەکریان تێدایە کاریگەری نەرێنی لەسەر بەکتریا بەسوودەکانی ڕیخۆڵە دروستدەکەن، توێژینەوەکان دەریانخستووە زیادەڕەویکردن تێیاندا لەوانەیە ببێتە هۆی هەوکردنی گەدە، ئاوسانی سک و دروستبوونی غازات.
ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە |