ZNA-هەولێر مه‌ولوود چاویش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ڕێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه سوپاسی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانی عێراق بۆ زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی 6ـی شوبات كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (25ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگهیهندرواێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌مڕۆ فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق نامه‌یه‌كی سوپاسگوزاری له‌لایه‌ن مه‌ولوود چاویشئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه پێگه‌یشتووه.
سه‌حاف روونیكردووه‌ته‌وه، له نامه‌كه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سوپاسی حكومه‌ت و گه‌لی عێراقی كردووه بۆ گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كان بۆ ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌ی 6ـی شوباتی توركیا و باكووری كوردستان.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌شڵێت، "چاویشئۆغلۆ رۆڵی تیمی گه‌ڕان و فریاگوزاری عێراقی به‌رز نرخاند، كه به‌شدارییان كردبوو له ئۆپه‌ڕاسیۆنی گه‌ڕان و رزگاركـردنی هاووڵاتییان له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كاندا".
ئه‌مه له كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی نوێترین ئاماری سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو (AFAD)، تا ئێستا به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌ی رۆژی 6ـی شوباته‌وه، 44 هه‌زار و 218 هاووڵاتی له توركیا و باكووری كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 80 هه‌زار هاووڵاتی دیكه‌ش بریندارن.
ئافاد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تا ئێستا تیمه فریاگوزارییه‌كان توانیویانه 528 هه‌زار و 146 هاووڵاتی له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كاندا رزگاربكه‌ن و پڕۆسه‌ی گه‌ڕان و رزگاركردنیش به‌رده‌وامه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌گوێره‌ی نوێترین ئاماره فه‌رمییه‌كان، تا ئێستا پێنج هه‌زار و 914 هاووڵاتی له سووریا و رۆژئاوای كوردستان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زاران هاووڵاتی دیكه‌ش بریندارن.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 6ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023، دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلەی رێخته‌ر تورکیا و باكووری كوردستانییان ھەژاند و سووریاشی گرتەوە و لە ھەرێمی کوردستانیش بەگوڕی 4.7 پلەی رێخته‌ر ھەستی پێکرا.
دوای بوومەلەرزەکانیش چەند تیمێکی فریاگوزاریی بە مەبەستی بەھاناوەچوونی لێقەوماوان گەیشتنە ناوچەکە و لە میانی دوو ھەفتەدا، سەرقاڵی گەڕان و پشکنین بوون و چەندین کەسیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکان رزگار کرد، لەگەڵ ئەوەشدا لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان چەندین بارھەڵگری کۆمەک و ھاوکاری رەوانەی ناوچە کارەساتبارەکان کران.
ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە |