ZNA – هەولێر
توێژەرانی زانكۆی جۆرجیا لە ئەمەریكا، تاقیكردنەوەیەكیان لەسەر سپرایەكی دژی كۆرۆنا ئەنجام داوە و ئەنجامێكی باشی بەدەست هێناوە.
توێژەران دەلێن، ئامێری هەناسەدان كاریگەری زیاترە لە ژەمە ڤاكسینەكان، ئەگەر بێتو كەسێك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت، ئەوا بەئامێری هەناسەدان كاریگەری ڤایرۆسەكە بەرێژەی لەسەدا 86 كەم دەبێتەوە، لەچاو ئەو كەسەی ژەمە ڤاكسینی بەكارهێناوە.
توێژەران ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو ڤاکسینانەی لەڕێگەی لووتەوە بەشێوەی سپرا وەرگیراون ئەنجامێکی جیاوازیان لێکەوتووەتەوە، ئەوەش بەهۆی توانای چالاککردنی خانەکانی بەرگری لەش لە رێگەی هێڵی بۆشایی لووت و دەم و ددانەوەیە، بەو پێیەی ڤایرۆسی کۆرۆنا یەکەمجار لەڕێگەی ئەو دەرچەیانەوە دەچێتە ناو لەشەوە .
ڤاکسینە سپرایەكە لەلایەن کۆمپانیای ئەمریکی "بلو لەیک بایۆتەکنەلۆجی" پەرەی پێدراوە و تیشک دەخاتە سەر پاراستنی بەرگری لەش لە بۆری هەوای سەرەوە.
دەیلی مەیلی بەریتانی رایگەیاند: ئێستا ئەو سپرایە لەتەواوی ئەمەریكا بەكار دەهێنرێت، ئامارەكانیش دەری دەخەن، تووشبووەكان بە كۆرۆنا لەسەدا 43 كەمبووەتەوە بەتایبەت، ئەوكەسانەی تەمەنیان لە 65 ساڵ زیاتر یان كەمترە.
و/جەنگاوەر
س/مەعلومە
ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە |