ZNA – هەولێر
سوهەیلا قازی محەممەد کچە بچوكەكەی پێشەوا قازی محەممەد، سەرۆکی کۆماری کوردستان لەشاری بۆنی ئەڵمانیا، کۆچی دوایی کرد
بەگوێرەی زانیارییەكان، رۆژی هەینی 24/2/2023، سوهەیلا قازی محەممەد، شەشەم کچی پێشەوا قازی محەممەد شەوی رابردوو لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە شاری بۆنی وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
کۆچی دوایی سوهەیلا قازی محەممەد دوای نزیکەی حەوت مانگ دێت لە کۆچی دوایی تاکە براکەی، عەلی قازی، کە لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد و دواتر تەرمەکەی گەڕێندرایەوە بۆ کوردستان.
سوهەیلا قازی محەممەد لە 11-07-1941 لە شاری مهاباد لەدایکبووە و شەوی 24-02-2023، لە تەمەنی 82 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. ئەو منداڵی پێنجەمی پێشەوا قازی محەممەد بوو.
ئەم هەواڵە 307جار خوێندراوەتەوە |