English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی قەیسی وشک
2023-02-25 [01:59 AM]

ZNA : هەولێر


قەیسی میوەیەکی قەبارە بچووکە کە پێستێکی ناسکی هەیە. بەگشتی ئەم میوەیە رەنگەکەی، زەرد، نارنجی و هەندێک جار سوورە. تامێکی هاوشێوەی کۆخ و هەڵووژەی هەیە و دەنکەکەی لەناو قاوغێکی قایمدا جێگیر بووە. قەیسی وشک میوەیەکی نەریتییە کە تامێکی شیرینی هەیە. لە پرۆسەی وشککردنی میوەدا ئەگەرچی ئاوی ئەم میوەیە و هەروەها مەوادە بەسوودەکانی ئاستیان دادەبەزێت بەڵام بڕی زۆری ریشاڵ لە وشککراوی ئەم میوەیەدا سوودی زۆری بۆ تەندروستی هەیە. لەدرێژەدا بەشێک لە سوو تەندروستییەکانی قەیسی وشک دەخرێتە روو.

ڤیتامین A: قەیسی پڕاوپڕە کو بڕێکی زۆر لە ڤیتامین A کە پێی دەگوترێ رتینۆل. ئەم چەورییە تێکەڵەیە یارمەتی چاو دەکات. سیستمی بەرگریی جەستە دەپارێزێت و بەهێزی دەکات. 
کەمکردنەوەی مەترسیی نەخۆشییەکانی چاو: بێتاکارۆتوئێن و رتینۆل کە لە ناو قەیسیدا هەن کێشەکانی چاو کەم دەکەنەوە. هەروەها قەیسیی وشک دەوڵەمەندە بە زاکسنتین کە یارمەتی چاەکاند دەدا بەرگیری لە نەخۆشییماکولا کە پێوەندییە به تەمەنەوە هەیە دەگریت.
رشاڵی پێویست دابین دەکات: قەیسی چ وشک و چ تەڕ سەرچاوەیەکی باشە بۆ ریشاڵ. ئەو رتینۆلەی لەناو قەیسیدایە تێکەڵەیە لەناو چەوریدا کە لە جەستە دەتوێتەوە و مەوادی خۆراکی بە ئاسانی لەلاییەن جەستەوە وەردەگیرێت. 
ڤیتامین C: ئەو ڤیتامین Cـیەی لە قەیسیدای دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی خۆڕاگریی جەستە لەبەرامبەر مەوادی هەوکردوو و لەناوبردنی رادیکاڵە زیانبەخشەکان.





ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad