English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با
2023-02-25 [02:41 AM]

ZNA - هەولێر


بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند، "نه‌مگوتووه‌ له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه‌ بڕی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به‌ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان زیاده‌كرێت".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (25ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، لێدوانێك به‌ناوی كامیل قه‌زاز، بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبووه‌ته‌وه‌، گوایه‌ گوتوویه‌تی، "لە سەرەتای مانگی ئاداری ئەمساڵ دەستکاری لە پێوەری کارەبای ماڵان دەکرێت و بۆ هەر مالێک 40 ئەمپێر کارەبا بۆی دابین دەکرێت."

 كامیل قه‌زاز رایگه‌یاند، ئه‌و لێدوانه‌ی به‌ناوی ئه‌وه‌وه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌ هی ساڵی رابردووه‌ و گوتی، "نه‌مگوتووه‌ له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه‌ بڕی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به‌ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بۆ 40 ئه‌مپێر زیادده‌كرێت".  

بریكار وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گووتیشی : "هه‌ر چه‌نده‌ پارساڵ له‌سه‌ره‌تای مانگی ئاداره‌وه‌ بڕی پێدانی كاره‌بامان له‌ 30 ئه‌مپێره‌وه‌ بۆ 40 ئه‌مپێر زیادكرد، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ تا ئێستا هیچ واده‌یه‌كمان بۆ زیادكردنی بڕی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی دیارینه‌كردووه‌."





ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad