English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی هه‌ولێر باندێكی دزیكردن ده‌ستگیر ده‌كات
2023-02-25 [02:52 AM]

ZNA - هەولێر


پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی باندێكی شه‌ش كه‌سی راگه‌یاند.


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌25ی2ی2023" پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی خەبات، لە سنووری ناحیەی کەورگۆسک، باندێکیان دەستگیر کرد، کە لە شەش تۆمەتبار پێکهاتبوون و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە شەوانە لە نزیک ناحیەی کەورگۆسک لەسەر زێی گەورە، ماددەی هۆشبەریان بەکاردەهێنا و دواتر دزییان لە خەڵک دەکرد.


پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: تۆمەتباران، کە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر کۆمەڵێک کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و دەمانچەیەک و ئۆتۆمبێلێکدا گیرا، دانیان نا بە تاوانی دزیکردن لە چوار ماڵ و سێ مارکێتدا، بۆیە بە بڕیاری  دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەکانی (443) و (446) لە یاسای سزادان و ماددە (21)ی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت، ڕاگیران.





ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad