English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چه‌ند زانیارییه‌كی نوێ له‌باره‌ی دابه‌شكردنی به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتییان
2023-02-25 [03:38 AM]

ZNA- هه‌ولێر


 

 بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان، وردەكاریی دابەشكردنی بەشەخۆراك و ئاردی مانگی دوو ئاشكرا دەكات.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25/2/2023، نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،  ڕایگەیاند: "دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی یەك كۆتایی هاتووە و لەم هەفتەیەدا ئەوەی گەیشتووە بە بریكارەكان دەست بە دابەشكردنی دەكرێت."

ئاماژەی بەوەش دا: "بۆ بەشەئاردی دووەم، هەر لەم هەفتەیەدا لەگەڵ شارەکانی دیكەی عێراق چاوەڕوانین دەست پێ بکەین، ئەو بەشەئاردە ئاردێکی باشە و لە گەنمی هەرێمی کوردستان و گەنمی هاوردەی وڵاتانی کەنەدا و ئوسترالیایە و نانێكی باشی لێ دێت."

ئەو بەرپرسەی  وەزارەتی بازرگانی جەختیشی كردەوە، كە زۆربەی بەشەخۆراكی مانگی دوو و سێ هاتووە و لە كۆگاكان هەڵگیراوە.

بەگشتی، سەبەتەی خۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان پێک هاتووە له شەکر، زەیت، دۆشاوی ته‌ماتە، فاسۆلیا، لەتکەنۆک، برنج و ئارد.

نەوزاد شێخ كامیل ئەوەشی خستە ڕوو: "پڕۆسەی دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتییان بەردەوام دەبێت، تا ئەوكاتەی، كە خەڵكی عێراق بەگشتی لە ئاستی هەژاری دوور دەكەونەوە، یان هەژاری بەتەواوی لە عێراقدا نامێنێت، دابەشكردنی ئەو بەشەخۆراكەش كاریگەرییەكی زۆر باشی لەسەر بازاڕ هەیە، كە ناهێڵێت نرخی ئەو جۆرە كاڵایانە لە بازاڕەكان بەرز بێت."

لە ساڵی 2022دا لە هەرێمی كوردستان پێنج بەشەئارد و 11 بەشەخۆراک دابەش كراوە.

 

شوان به‌رزنجی 





ئەم هەواڵە 613جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad