English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زەیتی زەیتون لەم نەخۆشیە دەتپارێزێت
2023-02-25 [04:29 AM]

‏‎ZNA : هەولێر


زەیتی زەیتونی سروشتی یەکێکە لەو زەیتانەی لەجیهاندا بەشێوەیەکی زۆر بەکاردەهێنرێت و سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ تەواوی جەستە هەیە.

بەپێی ئەو توێژینەوە نوێیەی لە زانکۆیەکی ئەمریکی نەخۆشیەکانی دڵ کراوە سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بە زەیتی زەیتون مەترسی توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر کەمدەکاتەوە و یارمەتی بەهێزبوونی بیرەوەری دەدات، لەئەنجامی ئەو توێژینەوەی لەسەر ژمارەیەکی زۆر پیاو و ژن تاقیکراوەتەوە دەرکەوتووە ئەو کەسانەی ڕۆژانە نیو کەوچکی گەورە زەیتی زەیتونیان بەکارهێناوە ئەگەری مردنیان بە نەخۆشیەکانی مێشک وەک زەهایمەر بەڕێژەی %29 کەمتربووە لەچاو ئەو کەسانەی بەکاریاننەهێناوە، هەروەها بیرەوەریشیان بەهێزتر بووە.

‏‎نەخۆشی زەهایمەر لەلایەن پزیشکێک بەناوی ئالیۆس زەهایمەر لەساڵی 1906 دۆزرایەوە، کاتێک تێبینی ئەو گۆڕانکارییانەی کرد کە لە مێشکی ژنێکدا دوای مردنی بەنەخۆشی مێشک ڕوویدابوو، لەئێستاشدا یەکێکە لە نەخۆشیە زۆر بڵاوەکان لەجیهاندا.





ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad