English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ لەسەر پرسی كه‌لوپه‌لی خۆراك ڕێك كه‌وتن
2023-02-25 [04:35 AM]

ZNA-ھەولێر


 نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند لەپێناو ڕێکكەوتنمان لەگەڵ حکوومەتی عێراق یادداشتێکمان واژۆکردووە و ئەوەش لە پێناو گەشەپێدانی کەرتی خۆراک و ساغکردنەوەی بەرهەمە خۆراکییەکان لە سەرانسەریی عێراق.

لەلایەن خۆشیەوە حەیدەر نووری بەڕێوەبەری گشتیی دانەوێڵەی وەزارەتی بازرگانی عێراق گوتی لەماوەی ڕابردوودا گرفت زۆر بووە لە هەماهەنگی نێوان کوردستان و عێراق لەسەر کەرتی گەنم و خۆراک و پیشەسازییەکان، ئێستا ڕێککەوتووین، و لە بواری کرداری گرفتەکان چارەسەر دەبن.

گوتیشی: بۆ چارەسەرکردنی گرفتی دابینکردنی گەنم بۆ ئارد  باشترین جۆری بنەتۆی کەنەدی و ئوستڕاڵی لەسەر هەموو عێراق و کوردستان دابەش دەکەین و دواتر لە ڕێگەی نوێنەرایەتییەکان سەرپەرشتی دەکەین و خۆشمان وەری دەگرینەوە، بۆ ئەوەی بتوانین ئاسایشی خۆراک دابین بکەین.

لەبارەی چارەنووسی بەشە خۆراکی هاوڵاتیانی عێراق بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی لوما هه‌شمی، بەڕێوەبەری گشتیی خۆراکی عێراق گوتی: لە ئێستادا ئەو پارەیەی لەبەردەستە بۆ دابینکردنی بەشە خۆراکی هاوڵاتیان خەرج دەکرێت، بە‌پێی پڕۆژەیاسای بودجەی عێرەق بە یەک لەسەر دوانزە خەرج دەکەین، بەڵام ئێستا چاوەڕێی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقین کە هیوادارین دوانەکەوێت، بۆ ئەوەی  بتوانین ماددەی زیاتری خۆراکی بۆ هاووڵاتیان زیاد بکەین. چونکە ئێستا فۆڕمی خۆراکی ساڵی 2023 ئامادەیە.





ئەم هەواڵە 337جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad