English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مووسا ئەحمەد: تیمەکانی ڕێکخراوی خێرخوازیی بارزانی تا ئێستا لە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستانن
2023-02-25 [04:38 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەمڕۆ شەممە 25/2/2023، مووسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تا ئێستا تیمەکانی ڕێکخراوی خێرخوازیی بارزانی بۆ گەیاندنی هاوکاری و خزمەت بە زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزە لە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستانن.

سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گوتیشی: ''زۆربەی دامودەزگاکانی تورکیا خوازیاری مانەوەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بوون بۆ ئەوەی هاوکاریی زیانلێکەوتوانی بوومەرزەکەی بکات، بۆیە تاکوو ئەو کاتەی خەڵکی ئەوێ پێویستیان بە ئێمە بێت، لەوێ دەمێنین و تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی تا ئێستا لە دیاربەکر و مەرەش و ئەدیامان و ئورفا و بەتایبەتی لە عەنتاب (دیلۆک) ماون و بە پشتیوانیی جەنابی سەرۆک بارزانی وەکوو چۆن لێرە کار بۆ خەڵکی خۆمان دەکەین، لەوێش بە هەمان شێوە خزمەتی خەڵکی لێقەوماو و زیانلێکەوتوو دەکەین.''

مووسا ئەحمەد ئاماژەی بەوەش دا: ''لە ڕۆژئاوای کوردستانیش هەوڵ دەدەین لایەنە فەرمییەکان مۆڵەت بە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بدەن تاکوو لەوێ کار بکەین و تەنانەت کە کونسوڵی گشتیی تورکیا سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانیی کرد، داوامان لێ کرد و داوامان لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیاش کردووە کە مۆڵەت بە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بدرێت تاکوو لە ڕۆژئاوای کوردستان هاوکار و خزمەت بگەیەنێتە زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزەکە.''

سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گوتیشی: ''نەک هەر لە هەرێمی کوردستان، بگرە لە ئەورووپا و هەموو پارچەکانی دیکەی کوردستانەوە خەڵک و سەرمایەداران و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان پەیوەندییان بە ئێمەوە کردووە بۆ ئەوەی هاوکارییەکانیان بگەیەنین بەو خەڵکەی پیویستیان پێیەتی، چونکە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ماوەی ڕابردوودا بە کارەکانی خۆی وای کردووە کە خەڵک وەکوو پردێک لێی دەڕوانن.''





ئەم هەواڵە 289جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad