ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەی 25ی خولی نایابی ئینگلتەرا و لە یاریێکی بەهێزدا لیستەر سیتی میوانداری ئارسناڵی پێشەنگی کرد.
لە ئەنجامدا ئارسناڵ توانی یاریەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە لیستەر بباتەوە و پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزتر بکات.
تایمی یەکەم دوای چەندین هەوڵی هەردوولا بۆ سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 46 ئارسناڵ گۆڵێکی لەڕێگەی یاریزان گابریێل مارتینێلی تۆمارکرد و یاریەکەش بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
بەم سەركەوتنە، یانەی ئارسناڵ بە کۆکردنەوەی 57 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندیدا و لیستەر سیتیش تەنیا 24 خاڵی هەیە و لە پلەی 14 دایە.
ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە |