هەولێر ZNA گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەلێت بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی خەبات، لە سنووری ناحیەی کەورگۆسک، باندێکیان دەستگیر کرد، کە لە شەش تۆمەتبار پێکهاتبوون و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە شەوانە لە نزیک ناحیەی کەورگۆسک لەسەر زێی گەورە، ماددەی هۆشبەریان بەکاردەهێنا و دواتر دزییان لە خەڵک دەکرد.
مقەدەم هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند تۆمەتباران، کە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر کۆمەڵێک کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و دەمانچەیەک و ئۆتۆمبێلێکدا گیرا، دانیان نا بە تاوانی دزیکردن لە چوار ماڵ و سێ مارکێتدا.
هۆگر عەزیز گوتیشی بۆیە بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەکانی (٤٤٣) و (٤٤٦) لە یاسای سزادان و ماددە (٢١)ی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت، ڕاگیران.
ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە |