ZNA - هەولێر لە یاری لوتکەی هەفتەی 23ی خولی ئیسپانیا، هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید لە سەنتیاگۆ بێرنابیۆ ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بەیەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ سەر گۆڵی یەکتر بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 64دا ناوبژیوان ئەنخێل کوڕێیا بەکارتی سوور کردە دەرەوە،
دوای ئەوە ئەتلەتیکۆ باشتر بینرا و توانی گۆڵێک لەڕێگەی یاریزان خوسێ خیمینێس لەخولەکی 78 تۆماربکات.
ڕیاڵ ئەم ئەنجامەی پێ قبوڵ نەبوو، تاکۆ ئەلڤارۆ رۆدریگێز بەلێدانێکی سەر لە خولەکی 85 ئەنجامەکەی بۆ یانەی شاهانە یەکسانکردەوە.
بەم ئەنجامەش، ڕیاڵ مەدرید دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و بە کۆکردنەوەی 52 لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیدایە و ئەتلەتیکۆ مەدریدیش 42 خاڵ لە پلەی چوارەمدایە.
ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە |