English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووسیا دەیەوێت وەزیرانی تورکیا و سوریا کۆبکاتەوە
2023-02-26 [09:35 AM]

هەولێر - ZNA


وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دەڵێت، ئێستا کار بۆ کۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی دەرەوەی رووسیا، تورکیا و سووریا دەکرێت. 

ئەمرۆ یەکشەممە، میخایل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی رایگەیاند: "ئەوەی ئێستا لە ئەجێندا دایە، رێکخستنی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەیە".

بۆگدانۆڤ گوتیشی: "چۆنیەتی بەڕێوەچوون و مەرجەکانی کۆبوونەوەکە تاوتوێ دەکرێن" بەبێ ئەوەی زانیاریی لەبارەی کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە ئاشکرا بکات.  
رۆژی 12ـی کانوونی دووەمی 2023، مەولوود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، هیچ رێککەوتنێکی دیاریکراو بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سووریا نییە.

کۆبوونەوەیەکی لەو جۆرە دەبێتە باڵاترین کۆبوونەوەی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق لەو کاتەوەی شەڕی نێوخۆی سووریا لە ساڵی 2011دا دەستیپێکردووە. 
وەزیرانی بەرگریی تورکیا و سووریا لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی 2022دا هەریەکە لە عەلی مەحموود عەباس، وەزیری بەرگریی سووریا و خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا بە نێوەندگیری سێرگی شویگۆ، وەزیری بەرگریی رووسیا لە مۆسکۆ کۆبوونەوە.  

تورکیای ئەندامی ناتۆ، رۆڵێکی سەرەکی لە ململانێ نێوخۆییەکانی سووریا بینیوە، پشتیوانی لە دژبەرانی بەشار ئەسەدی سەرۆکی وڵاتەکە دەکات و هێزە نزیکەکانیشی لە بەشێکی رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی باکووری سووریا جێگیرکردووە.





ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad