ZNA-هەولێر بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رواندز رایگەیاند، پاسێکی گواستنەوەی قوتابیان لە دۆڵی خانەقا وەرگەڕا و بەهۆیەوە شەش قوتابی بریندار بوون.
چنوور مەزهەر، بەڕێوەبەری پەروەردەی رواندز راگەیاند، "پاسەکە 11 قوتابیی تێدا بووە و شەش لەوانە بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاشتی لە سۆران کراون."
لەبارەی تەندروستیی قوتابییەکانیشەوە ئازاد ساڵح، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی ئاشتی راگەیاند، "تەندروستیی هەر شەش قوتابییەکە جێگیرە و تەنها بە سووکی بریندار بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە."
روداو
ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە |