ZNA-هەولێر
شاندێكی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی به سه‌رۆكایه‌تی محەممەد حولبووسی به‌ره‌و سووریا به‌رێكه‌وت.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (26ی شوباتی 2023)، له راگه‌یەندراوێكدا، ئاماژەی بەوەداوە: محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له‌گه‌ڵ شاندێكی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی كه خۆی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، به‌ره‌و سووریا به‌رێكه‌وتن.
له به‌یاننامه‌كه‌شدا هاتووه، دوێنێ شه‌ممه محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی، شاندێكی پێكهێنا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌ردانی سووریا بكه‌ن، هاوكات جه‌ختیشان له هاوكاری گه‌لی سووریا كرده‌وه.
ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە |