ZNA - هەولێر
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، لانیکەم 27 پەنابەر بەهۆی تێکشکانی بەلەمەکەیانەوە لە دەریای نێوەڕاست و نزیکە کەناراوەکانی ئیتالیا خنکان.
ئاژانسەکانی هەواڵ باسیان لەوەش کرد، ئەو بەلەمەی تێکشکاوە، نزیکەی 40 پەنابەری تێدابووە و لە ناوچەی کرۆتۆنی لە کەناراوەکانی باشووری ئیتالیا تێکشکاوە.
هەڵمەتی رزگارکردنی پەناخوازان بەردەوامە و هەبوونی شەپۆلەکانی دەریاش ناهێڵن کاری رزگارکردنی پەناخوازان باش بەڕێوە بچێت.
بەرپرسانی ئیتالیا دەڵێن، شەپۆلی دەریا هۆکاری تێکشکاندنی ئەم بەلەمەن.
ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە |