English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل داوای لە ئەمەریکا پێشگیری لە دژی چالاکییە ناوکییەکانی ئێران بكات
2023-02-26 [12:11 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

یوئاف گەلانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی، لۆید ئۆستن داوای لە ئەمەریکا کردوە چالاکییەکانی بۆ پێشگرتن لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە بۆمبی ناوکی زیاتر بکات.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، گەلانت بە وەزیری بەرگری ئەمەریکای ڕاگەیاندووە کە وڵاتەکەی زۆر نیگەرانە لە بەردەوامیی پیتاندنی یۆرانیۆم لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە و جەختی لەسەر پێویستی ڕێگریکردن لە دەستکەوتنی تاران بە چەکی ئەتۆمی کردووەتەوە.

جگە لە پرسی ئێران، پێشهاتە ئەمنییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی کەرتی ڕۆژئاوا لە نێو ئەو تەوەرانەدا بوون کە وەزیرانی بەرگری ئیسرائیل و ئەمەریکا باسیان لێوە کردوە.

بەگوێرەی بەیاننامەی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، لۆید ئۆستن لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا داوای کەمکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی کەرتی ڕۆژئاوای کردووە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکادا بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناوی ئێران بکرێت، باسی لەوە کردوە کە هەردوولا گفتوگۆیان لە سەر پرسە ئەمنییەکانی ناوچەکە کردووە و ئۆستن جەختی لەسەر پابەندبوونی نەگۆڕی ئەمەریکا بۆ ئاسایشی ئیسرائیل کردووەتەوە.

شایانی باسە کە هەندێ ڕاپۆرت بڵاوکراونەتەوە کە ئاماژە بەوە دەکەن ئیسرائیل بودجەی بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران زیاد کردووە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانە، حکومەتی ئیسرائیل پلانێکی پەسەند کردووە کە تێیدا نزیکەی 2.8 ملیار دۆلاری بۆ لێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران تەرخان کردووە.

هەروەها میدیا ئیسرائیلییەکان هەفتەی ڕابردوو بڵاویانکردەوە کە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پێنج دیداری نهێنی لەگەڵ وەزیری بەرگری و سەرۆکی دەزگا هەواڵگرییەکان و هەروەها سەرۆکی مۆساد ئەنجامداوە بۆ لێکۆڵینەوە لە ئەگەری هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.

 

voa





ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad