English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سبه‌ی پاره‌ی ئه‌م توێژه‌ خه‌رج ده‌كرێت
2023-02-26 [03:35 AM]

ZNA- هه‌ولێر


لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی پارەی گەنمی ساڵی 2015ی جووتیاران دەكرێت و بەرپرسێكی سایلۆش وردەكارییەكەی ئاشكرا دەكات.

سەعید عومەر، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەممە پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2015 وەرگیرا، سبەی دووشەممە دەست بە دابەشكردنی چەكەكان دەكەین.''

ئاشكراشی كرد: "زیاتر لە هەشت هەزار چەكی پارەی گەنمی 2015 لە هەولێردا هەیە، ڕۆژانە دەتوانین 300 بۆ 400 چەك دابەش بكەین، بۆیە دابەشكردنەكە زیاتر لە دوو هەفتە دەخابەنێ.''

بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا: 16 هەزار چەكی پارەی گەنمی ساڵی 2016 هەیە و دوای تەواوبوونی چەكی 2015 دەست بە دابەشكردنی ئەوانیش دەكرێت.

لای خۆیەوە، سایلۆی شێخان لە ئاگادارییەكدا بڵاوی كردەوە: "ڕۆژی دووشەممە 27ی 2ی 2023، دەست بە دابەشكردنی پارەی گەنمی ساڵی 2015ی جووتیاران دەكرێت.''

ئاماژە بەوەش دراوە: سبەینێ ئەوانە پارەیان پێ دەدرێت كە لە 13 و 14 و 15ی مانگی 6ی 2015 گەنمیان ڕادەستی سایلۆ كردووە.

پارەی گەنمی ساڵی 2015، هەولێر 60 ملیار و 569 ملیۆن و 748 هەزار دینارە، سلێمانی 44 ملیار و 129 ملیۆن و 404 هەزار دینارە و دهۆک 34 ملیار و 987 ملیۆن و 911 هەزار دینارە.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،  ڕایگەیاند: "چەكی پارەی شایستەی دارایی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2015 و 2016 گەیشتووە و لە سبەینێوە لە هەولێر و دهۆك دەست بە خەرجكردنی دەكەین، لە سلێمانییش لە چەند ڕۆژی داهاتوودا خەرج دەكرێت.''

ئاماژەی بەوەش دا: لە سبەینێوە چەكی پارەی گەنمی ساڵی 2015 خەرج دەكرێت كە بڕەكەی 139 ملیار و 678 ملیۆن دینارە.

 

شوان به‌رزنجی 





ئەم هەواڵە 565جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad