ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 25ی خولی نایابی ئینگلتەرا و لە یاری لوتکەدا هەردوو یانەی تۆتنهام و چێڵسی ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا تۆتنهامی خاوەن یاریگا توانی یاریەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە شین پووشەکانی لەندەن بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ سەر گۆڵی یەکتر بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن و ئەو گێمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە یەکەم خولەکی تایمی دووەمدا تۆتنهام گۆڵی یەکەم لەڕێگەی یاریزان ئولیڤەر سکیپ تۆماربکات،
دوای ئەم گۆڵە یاریەکە گەرم و گوڕی زیاتر بەخۆیەوە بینی و تاکوو خولەکی 82 هاری کەین توانی گۆڵی دووەم و دڵنیایی یانەکەی تۆماربکات.
بەم ئەنجامەش، یانەی تۆتنهام بە کۆکردنەوەی 45 خاڵ لەپلەی چوارەمی ڕیزبەندی دێت و چێڵسیش 31 خاڵی هەیە و لە پلەی 10 دایە.
ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە |