ZNA : هەولێر
کرمی (Echinoccoccus) دەتوانێت مرۆڤ تووشی کیسی ئاوی سەر جگەر، سییەکان یان ئەندامی تری وەک ماسوولکە و ئێسقانەکانیش بکات، ئەم کرمە لە بنەڕەتدا لە گیانەوەری وەک (سەگ، ڕێوی یان مەڕ و بزن) گەشە دەکەن. ئەم گیانلەبەرانە هێلکەی کرمەکە لەگەڵ پیسایی دەکەنە دەرەوە و بەهۆی پیس بوونی خواردەمەنی وەک سەوزە و میوە بە هێلکەی کرمەکە یان ژینگەی دەوروبەر مرۆڤ توش دەکەن. -کیسەکە دەکرێت یەک دانە بێت و گەورە بێت یان چەنەها کیسی بچوکیشی لەگەڵ بێت، لەسەر جگەری مرۆڤ یان بەشەکانی تر دروست دەکات و دەبنە هۆی ناڕەحەتی بۆ کەسی توشبوو. *نیشانەکانی* - بەگشتی نیشانەی زۆری نییە بەتایبەتی لە سەرەتای تووش بوون، لەوانەیە نەخۆشەکە هەست بە بێ هێزی و کەمی ئارەزووی خواردن بکات. - بوونی ئازار، ڕشانەوە، خراپی کرداری هەرس و تەنگەنەفەسی بەپێی شوێنی کیسەکە دەگۆڕێت. *چارەسەر* - هەندێک جار ئەگەر کیسەکە بچووک بێت و نەخۆشەکە باش بێت، دەتوانرێت بەپێدانی جۆرە حەبێک لەگەڵ چاودێری بەردەوام چارەسەر بکرێت. - بەڵام بەگشتی پێویستی بە نەشتەرگەرییە بەتایبەتی ئەگەر کیسەکان گەورەبن کە هەندێک جار قەبارەیان دەگاتە ١٠سم، وە لەڕێی نازوورەوە دەکرێت ئەنجام بدرێت بەبێ هەڵدڕینی سک.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad