English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا
2023-02-26 [05:34 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، کە کۆبوونەوەکانی پێشووتری شاندی هەرێمی کوردستان و بەغدا ئەرێنی بوون و هەنگاوی باش نراوە. دەشڵێ، بڕیارە ئەم هەفتەیە جارێکی دیکە شاندەکە بچێتەوە بەغدا و درێژە بە گفتوگۆکانیان بدەن.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا،  بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: سەردانی ئەم دواییەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەکانی پێشووتر لەگەڵ حکوومەتی عێراق، زۆر ئەرێنی بوون و لەسەر ئامادەکردنی یاسای نەوت و غاز گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی سەرەتایی.

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا گووتی: بڕیارە دووسبەی رۆژی دووشەممە جارێکی دیکە شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکەنەوە و تا کۆتایی هەفتە بمێننەوە، بۆ ئەوەی بەردەوامی بدەنە گفتوگۆکانیان و بگەنە رێککەوتن.

ھەروەھا فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا،  بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەبارەی هەردوو پڕۆژەیاسای نەوت و غاز و بودجە بەردەوام دەبن تا دەگەنە رێککەوتنی کۆتایی.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad