هەولێر : ZNA بەشێک لە خەڵک بەردەوام هەست بەخوورانی پێستیان دەکەن، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانن، لەهەندێک دۆخدا لەوانەیە ببێتە هۆی بێزارکردنیان و سووربوونەوەش بەهۆی زۆری خوورانەوە. بەپێی ماڵپەڕی”healthline” ئەمانە هۆکارە دیارەکانی خوورانی پێستن بەشێوەیەکی بەردەوام
: -دوودڵی، دڵەڕاوکێ و خەمۆکی هۆکارێکی سەرەکیە بۆ خوورانی زۆری پێست.
-هەندێکجار دووگیانی یەکێکە لە هۆکارەکان بۆئەوەی ئافرەتان هەست بەخوورانی پێستیان بکەن بەتایبەتی لەکاتی وشکبوونەوەی پێستیان بۆیە پێویستە ئافرەتانی دووگیان لەوماوەیەدا ڕێژەیەکی زۆر ئاو بخۆنەوە.
-بەکارهێننای هەندێک لە دەرمانەکان دەبنە هۆی خوورانی پێست، بۆیە پێویستە لەکاتی بەکارهێننای هەر دەرمانێکدا کە یەکێک لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی خوورانی پێستە ڕێنمایی پزیشک وەربگیرێت
. -پێوەدانی مێرووەکان یەکێکی دیکەیە لە هۆکارە دیار و سەرەکییەکان
. -گۆڕانی هۆرمۆنەکانی جەستە هەندێکجار دەبێتە هۆی خوورانی پێست و کاریگەری لەسەر میزاج دەبێت.
ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە |