ZNA : هەولێر پرۆسەی ترشاندنی خواردن پرۆسەیەکی مێژووییە ، بۆ پاراستنی خواردن هەمان پرۆسە ئەمڕۆ بەکاردێت بۆ دروستکردنی ترشیات وسرکە و ماست و هەندێک جۆری پەنیر و ترخێنە
. ترخێنە ، جۆرێکی تایبەتی خۆراکە ترشێنراوەکانە ، سودێکی خۆراکی زۆری هەیە
. سودە تەندروستیەکانی بریتیە لە
: ١- تەندروستی گەدە : پێکهاتەی ناو خۆراکە ترشاوەکان ڕێژەیەکی باش '' پریبایۆتیک " یان تێدایە ، کە بەکتریاکانی گەدە ڕێکدەخات ، یارمەتی کەمکردنەوەی کێشەکانی گەدە دەدات
. ٢- بەرگری لەش بەهێز دەکات : بەکتریاکانی گەدە وڕیخۆڵەکان پەیوەندی ڕاستەوخۆیان هەیە بە بەرگری جەستەوە بە شێوەیەکی گشتی ، پریبایۆتیکەکان یارماتیدەرن لە زوو چاکبونەوە لە نەخۆشییەکان
. ٣- باشکردنی کرداری هەرس کردن : لە کاتی ترشاندا لە ترخێنە و خۆراکە هاوشێوەکاندا ، ئەو '' پریبایۆتیک '' ەی دروست دەبێت ، یارمەتیدەرە بۆ گەشەکردنی بەکتریا سوودبەخشەکانی گەدە و چارەسەری کێشە پەیوەستەکان بە گەدە
. ٤- ترخێنە سودبەخشە لە کەمکردنەوەی توشبوون بە سکچوون و ئاوسانی سک و قەبزی ، لەبەر ئەم هۆکارانە پێویستە ئەو کەسانەی کە کێشەی تەندروستی لە گەدە و ڕیخۆڵەیان دا هەیە زیاتر خورادنە ترشینراوەکان بخۆن
. ٥- پسپۆڕانی تەندروستی چەندین توێژینەوەیان لەسەر خورادنە ترشێندراوەکان ئەنجامداوەو دەرکەوتووە کە سودبەخشن بۆ تەندروستی دڵ و کەمکردنەوەی کێش و هەروەها کاریگەری لەسەرئارامی دەروون .
ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە |