English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ماوەیەکى نزیکدا دەست بە دروستکردنى شلتەرێک بۆ داڵدەدانی سەگى بێلانە دەکرێت
2023-02-26 [08:55 AM]


ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.2.26، بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پاریزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، بە مەبەستى دروستکردنى پەناگەیەک بۆ داڵدەدانی سەگى بێلانە و کەمکردنەوە و نەهێلانی ئەو سەگانە لە سەر شەقام و ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان کە بوونەتە مەترسى بۆ سەر گیانى هاوڵاتییان و بڵاوبونەوەى نەخۆشی و پەتا، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.

لەکۆبوونەوەکەدا، کە جێگرى سەرۆکى شارەوانى و بەڕێوەبەرانی شارەوانییەکان و بەڕێوەبەرانى ڤێتەرنەرى هەولێر و خزمەتگوزاریى ژینگە پارێزى و بەڕێوەبەرى قەیرانەکانی پارێزگا و نوێنەرى تەندروستى و لایەنەکانى دیکەى پەیوەندار ئامادەى بوون،  پاڕێزگارى هەولێر، بۆ چارەسەرکردن و دوورخستنەوەی سەگى بێلانە لە ناو شار کە دیاردەیەکى ناتەندروست و ناشارستانیی دروستکردووە، ڕایگەیاند: "پارچەى زەوى پێویستمان لە دەرەوەى شار دابینکردووە"، لەوبارەیەشەوە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانى ڕاسپارد لە زووترین کاتدا دەستبکەن بە ئامادەکارى پێویست بۆ دروستکردنى پەناگە (شێلتەرێک) لەو پارچە زەوییەى کە تەرخانکراوە وەک قۆناغى یەکەم، لە قۆناغى داهاتووشدا دەستبکرێت بە هەڵمەتى گرتن و کۆکردنەوەى ئەو سەگانە لەو شوێنەدا لە پێناو بڵاونەبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان و بەرەنگاربوونەوەی زیادبوون و ڤاکسینکردنیان.

جێگەى باسە، بڵاوبوونەوەى سەگى بێلانە لە شەقام و ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان جگە لەوەى دیاردەیەکى ناشارستانییان دروستکردووە، لەڕووى تەندروستیشەوە هەبوونى ئەو ئاژەڵە بێلانانە لە ناوشاردا هۆکارێکن بۆ بڵاوبوونەوەى نەخۆشییە گوازراوەکان و مەترسیین بۆ سەر گیانی هاوڵاتیان بە تایبەتی منداڵان، ئەو مەبەستەش پارێزگاى هەولێر هەموو هەوڵێکى خۆى خستۆتەگەڕ لەپێناو چارەسەرکردنى ئەو دیاردەیە.





ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad