ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەى 23ى خولى ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنەى لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا ڕووبەڕووى ئەلمیریا بووەوە.
لە ئەنجامدا ئەلمیریای خاوەن یاریگا توانی یاریەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرشەلۆنەی پێشەنگی خولەکە بباتەوە.
لە تایمى یەکەمدا ئەلمیریا توانی لە خولەکى 24دا گۆڵێک لە ڕێگەى بیلال تۆرێوە تۆماربکات و تایمی یەکەم بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمى دووەمدا، هەردوو یانە هێرشەکانیان بۆ سەر گۆڵی یەکتر چڕکردەوە، بەڵام یاریەکە هەر بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
بەم ئەنجامەش، بەرشەلۆنە بەکۆکردنەوەی 59 خاڵ لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەدایە، جیاوازى خاڵەکانى لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدى پلەى دووەم بۆ حەوت خاڵ کەمبووەوە، ئەلمیریاش 25 خاڵی هەیە و بەکاتى سەرکەوتنى بۆ پلەى 15 دێت.
ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە |