ZNA : هەولێر ژمارەیەکەی زۆر لە خەڵک بەدەست سەرئێشەی بەردەوامەوە دەناڵێنن، کە لەوانەیە هۆکارەکەی سیستمی خۆراکی، گۆڕانی کەش و هەوا و یان بۆنێکی بەهێزبێت. بەپێی ماڵپەڕی”ndtv” هەندێک لە خواردنەکان هۆکارن بۆ سەرئێشەی بەردەوام ئەوانیش
: -پەنیر
ماددەی تیرامینی تێدایە دەبێتە هۆی سەرئێشەی بەردەوام
. -شوکولاتە
بەشێوەیەکی گشتی خواردنی شوکولاتە نابێتە هۆی سەرئێشە، بەڵام خواردنی ڕێژەیەکی زۆر لێی هۆکارە بۆ سەرئێشەی بەردەوام چونکە ماددەی کافاین و
تیرامینی تێدایە.
-شیر و قاوە
شیر بەیەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی ئازاری سەر دادەنرێت بەتایبەتی ئەو کەسانەی توانای بەرگەگرتنی لاکتۆزیان نییە
. -مزرەمەنیەکان
ماددەی ئۆکتۆبامینیان تێدایە ماددەیەکە دەبێتە هۆی سەرئێشە، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی ناتوانن بەرگەی مزرەمەنیەکانی وەک پرتەقاڵ، لیمۆ و سندی بگرن.
ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە |