ZNA-هەولێر وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی پەلەوەر لە چوار وڵاتەوە، کە حاڵەتی تووشبوون بە ئەنفلۆنزای باڵندەیان لێ تۆمارکراوە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (27ی شوباتی 2023)، محەممەد ئەلخوزائی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند، وەزارەت بڕیارێكی ده‌ركردووه و ئاڕاسته‌ی ده‌زگای ناوخۆ و هه‌واڵگری و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكه‌ن له هاورده‌كردنی په‌له‌وه‌ر به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه له وڵاتانی توركیا، رۆمانیا، نه‌مسا و پۆلیڤیا چونكه له‌و وڵاتانه تووشبون به ئه‌نفلۆنزای باڵنده تۆماركراوه.
ئەلخوزائی ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو پەلەوەرانەی لە بازاڕە ناوخۆییەکان بەردەستن، مەترسییان لەسەر نییە، هەروەها هەموویان پشکنینیان بۆ کراوە"، هه‌روه‌ها "رێگریکردن لە هاوردەکردنی په‌له‌وه‌ر لەو وڵاتانە هیچ کاریگەرییەکی نابێت لەسەر نرخی پەلەوەر لە بازاڕە ناوخۆییەکان"، چونكه وه‌زاره‌ت كاری له‌سه‌ر ده‌كات.
ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە |