ZNA-هەولێر
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا لەم هەفتەیەدا نرخی زێڕ سەرەتا تاوەکو ئاستی 1814 دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام پاش چەند کاژێرێک دووبارە رووی لە دابەزین کرد و تاوەکو 1807 دۆلار دابەزی.
دابەزینی نرخی زێڕ لە کاتێکدا بەردەوامە کە هەفتەی رابردوو چەندین بەرپرسی بانکی ناوەندیی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە کرد کە بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی هەڵاوسان ناچارن هێشتا سوودی بانکی بەرزبکەنەوە، ئەوەش داوی ئەوەی ئامارەکانی هەڵاوسانی مانگی یەکی ئەمریکا ئاشکرایان کرد، رێژەی هەڵاوسان نە تەنیا دانەبەزیوە بەڵکو زیاتریش بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 27-2-2023، چەندین ئاماری پەیوەست بە ئابووریی ئەمریکا بڵاودەبنەوە کە کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ دادەنێن.
یەکێک لەو ئامارانە ژمارەی داواکارییەکانە بۆ کاڵای ئەمریکی و هەروەها چەندین ئامارەی پەیوەست بە خانووەبەرە بڵاودەبێتەوە کە کاریگەری دادەنێن لەسەر بازاڕی زێڕ و ئەگەری هەیە گۆڕانکای بەرچاو لە نرخی زێڕ رووبدات.
ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە |