English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەت پلاندانانی عێراق: ڕێژەی نەخوێندەواری کەمبووەتەوە
2023-02-27 [09:34 AM]

هەولێر - ZNA


بەگوێره‌ی ئامارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، بە ملیۆنان عێراقی بەدەست نه‌ خوێنده‌واریه‌وه‌  دەناڵێنن، وه‌زاره‌تی پلاندانانیش رایده‌گه‌یەنێت، رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری كه‌مبووه‌ته‌وه‌.

عەبدولزەهرا ئەلهنداوی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانان به‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند: رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له‌ عێراق له‌ 12% یه‌ له‌نێو دانیشتوانی ته‌مه‌ن 15 ساڵان و سه‌رووتر، هه‌روه‌ها ئه‌م رێژه‌یه‌ش گۆڕانكاری به‌سه‌ر دادێت، بۆ نموونه‌ ژنان له‌ 18%یه‌ به‌ به‌راورد به ‌پیاوان كه له‌‌ 9% یه‌، هه‌روه‌ها له لادێكان ئه‌م رێژه‌یه‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌ بۆ له‌ 20% و له‌ شاره‌كان نزم ده‌بێته‌وه‌ بۆ له‌ 11%..

ئەو دەشڵێت: کەمبوونەوەی رێژەی نەخوێندەواری بەهۆی دوو هۆکارەوەیە، یەکەمیان بەرزبوونەوەی رێژەی ناونووسکردنە لە قوتابخانە سەرەتاییەکان بۆ نزیکەی له‌  %94.

دووەمیان سیاسەتەکانی وەزارەتی پەروەردەیە لە کردنەوەی سەنتەری پەروەردە بۆ به ‌ته‌مه‌نه‌كان، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژەی نەخوێندەواری لە عێراقدا هه‌بووه‌.

کەریم سەید، گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی پەروەردە به‌ سکای نیوزی ڕاگەیاند: وەک وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ پلانی زۆرمان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوە و کەمکردنەوەی نەخوێندەواری، کە ئەمەش پێویستی به‌ دابینکردنی سەنتەری گەورەتر و زیاتر و بینای سەربەخۆ هه‌یه‌.

راشیگەیاند: ئامانجی ئێستا دەستەبەرکردنی دەستڕاگەیشتن بە خوێندنی سەرەتاییە بۆ ئەوانەی بەدەست نەخوێندەوارییەوە دەناڵێنن، بەڵام ئێمە ئاواتەخوازین دواتر بڕوانامەی ناوەندی و دواناوه‌ندی بەدەستبهێنین.





ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad