هەولێر - ZNA سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی چوارشەممە سەردانی بەغدا دەکات و بڕیارە رۆژی دواتريش سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
رۆژی چوارشەممە 01-03-2023 ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەردانێک دەگاتە بەغدای پایتەختی عێراق، رۆژی پێنجشەممەش دێتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و سەردانی کەمپی ئاوارەکانی جەدعە لە پارێزگای نەینەوا دەکات.
ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە |