ZNA - ههولێر
ڕۆژی یەكشەممە لە دیمەشق شانێکی باڵای پەرلەمانتارانی عەرەب لەگەڵ سەرۆکی سوریا بەشار ئەلئەسەد کۆبونەوە، ئەمەش نیشانەیەکی ترە لە هەوڵەکانی دروستبوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی ئەسەددا پاش زیاتر لە دەساڵی پەراوێزخستنی بەهۆی شەڕ لە سوریا.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئوردن، دەسەڵاتی فەلەستینی، لیبیا، میسر و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب (ئیمارات) هەروەها نوێنەرانی عومان و لوبنان، وەک بەشێک لە شاندێکی یەکرگووی پەرلەمانی وڵاتانی عەرەب سەردانی سوریایان کرد.
بە پێی ئاژانسی دەنگوباسی سانای فەڕمی سوریا، ئەندامانی شاندەکە لەگەڵ پەرلەمانتارانی سوریا و بەشار ئەسەددا کۆبونەتەوە.
ئۆفیسی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق محمەد حەلبوسی لە تویتێکدا چەند وێنەیەکی شاندەکەی لەگەڵ بەشدار ئەسەددا بڵاو کردووەتەوە.
زۆربەی وڵاتانی عەرەبی لە ساڵی 2011وە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی ئەسەددا پچڕاند، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی ئەسەد سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی دژ بە حکومەتیان دەستپێکرد.

voa
ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە |