ZNA - ههولێر
فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و ئیریک شۆڤالێی باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق له بهغدا كۆبوونهوه، باسیان له پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان لەسەرجەم بوارەکاندا، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئابووریی و وەبەرھێناندا کرد.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و فەڕەنسا لەسەرجەم بوارەکاندا، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئابووریی، وەبەرھێنان و رۆشنبیرییدا تاوتوێ کراوە.
باسی لەوەش کردووە کە گفتوگۆ کراوە لەبارەی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان بەغدا و پاریس لە بوارەکانی ئەمنیی و شەڕی دژبە تیرۆر.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجامی سەردانەکەی شاندی عێراق کە لە ٢٧ی مانگی رابردوو بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بۆ پاریس ئەنجامدرا خراوتە بەرباس.
لە میانی سەردانەکەی شاندی عێراق بۆ پاریس ژمارەیەک رێککەوتننامە و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، گەڕاندنەوەی پارەکانی عێراق، پاراستنی شوێنەوارەکان و پاڵپشتیکردن لە توێژینەوەی زانستی و راھێنانی دیپلۆماتکاراندا واژوو کران.
راشیگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن جەختی کردووەتەوە لە گرنگی پەرەپێدان بە ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان بەغدا و پاریس.
ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە |