ZNA - ههولێر
کاتژمێر 12:04 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی 02ـی 2023 بوومەلەرزەیەکی بە گوڕی 5.6 لە قەزای یەشیلیورت سەربە پارێزگای مالاتیای کوردستانی تورکیا ڕووی دا قوربانی لێكهوتۆتهوه.
بوومهلهرزهكه لهلایهن دەزگای بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد) پشتڕاست کرایەوە.
ئافاد ئاماژەی بەوە داوە کە بوومەلەرزەکە بە گوڕی 5.6 پلەی ڕێختەر بووە و لە قوڵایی 6.96 کیلۆمەتر ڕووی داوە.
دەزگای بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد) ڕایگەیاند: لە بوومەلەرزەکەی قەزای یەشیلیورت کەسێک گیانی لەدەست داوە و 69 کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە کاتژمێر 05:51 بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بوومەلەرزەیەکی دیکە شاری سەمسووری کوردستانی تورکیای بە گوڕی 5 پلەی ڕێختەر هەژاند.
بوومەلەرزەکان لەدوای بوومەلەرزە بەهێزەکەی 06ـی شوباتی ئەمساڵەوە کە تورکیا و سووریای هەژاند، بەردەوامیان هەیە و ڕۆژانە دەیان پاشلەرزە و بوومەلەرزە لە تورکیا و سووریا ڕوو دەدەن.
ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە |