هەولێر : ZNA نزیکەی ملیارێک کەس لەجیهاندا بەدەست بەرزی پەستانی خوێنەوە دەناڵێنن، کە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکانی جەڵتەی مێشک و نۆبەی دڵ، بەڵام لەڕێگەی سیستمی خۆراکیەوە دەتوانرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت
. ئەم خواردنانە مەترسی جەڵتە کەمدەکەنەوە
: -زەیتی زەیتون
بەپێی “ڕێکخراوی دڵی ئەڵمانی” زەیتی زەیتون یەکێکە لە چەوریە تەندروستەکان یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات کە هۆکارێکی سەرەکی جەڵتەی مێشکە.
-سپێناخ
یەکێکە لەو سەوزەواتانەی کالۆری کەمە و ڕێگری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان دەکات، دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان، ترشی فۆلیک، پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات.
-تەماتە
ڕێژەیەکی زۆر ترشی فۆلیک، پۆتاسیۆم و لایۆبینی تێدایە بەپێی توێژینەوەکان تەماتە ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە
. -گوێز و چەرەساتەکان
بەیەکێک لە بەسوودترین خواردنەکان بۆ تەندروستی دڵ دادەنرێن ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێن
. -کیوی
ئەگەر بەشێوەیەکی ڕێکخراو بۆماوەی دوو مانگ بخورێت یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات بەهۆی دەوڵەمەندبوونی بە ڤیتامین سی.
-چەوەندەر
بەپێی”ڕێکخراوی دڵی ئەڵمانی” ڕۆژانە خواردنەوەی نزیکەی نیو لیتر لە شەربەتی چەوەندەر یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات، بەپێی بڵاوکراوەی ماڵپەڕی”کرایستسایتونگ.د ی” ئەڵمانی.
ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە |