ZNA- اربیل
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت ئەگەر ئەمریكایی راستیبین بن، دەتوانن رێككەوتنی ئەتۆمی زیندوو بكەنەوە.
ئەمرۆ دوشەممە حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند ھاوتا عێراقییەكەی پەیامێكی ئەمریكاییانی بۆ ھێناون و ئەمریكاییەكان ئامادەیی خۆیان بۆ كۆبەندی گفتوگۆی ئەتۆمیی راگەیاندووە.
بەگوتەی عەبدوڵڵاھیان ئەگەر واشنتن راستیبین بێت و لەسەر بنەمای ئەو پەیامەی ناردوویانه رەفتار بکەن، دەتوانن رێككەوتنی ئەتۆمی زیندوو بكەنەوە. وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها دەڵێت مەرج دانان و لێدوانی پێچەوانە یارمەتی پێڤاژۆکە ناكات.
ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە |