English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا لە ماوەی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا 70 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار هاوکاریی مرۆیی عێراقی کردووە
ئاڵای عێراق و ئەمریکا
2023-02-27 [12:58 PM]

​ZNA- اربیل


نوسینگەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی نزیک بڵاویکردەوە، تا ئەوکاتەی جەنگی رووسیا دژی ئۆکرانیا بەردەوامبێت، ژمارەیەکی زۆر خەڵك لە دەرەوەی سنوورەکای ئۆکرانیا دووچاری برسیەتی و قەیرانی خۆراک دەبنەوە، لەوانەش رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئاشکراشی کرد، ئەمریکا لە مانگی شوباتی ساڵی رابردووەوە بە بەهای زیاتر لە 2 ملیار دۆلار هاوکاری مرۆیی پێشکەشی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکووری ئەفریقا کردووە، لەو هاوکارییەش 70 ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری بۆ عێراق بووە.

ئاماژەی بەوەش دا، بەهۆی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیاوە قەیرانی ئاسایشی خۆراکی جیهانی قووڵتربووەتەوە و نرخی شمەک و وزە بەرزبووەتەوە، بەو هۆیەشەوە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا زیاتر ئازار دەچێژن.





ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad