English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شه‌پۆڵی دیكه‌ی بارانبارین به‌ڕێوه‌یه‌
2023-02-27 [02:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند، پێشبینیی بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکاندا دەکەین و هێشتا لە وەرزی زستانداین.

 عامر جابری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی کەشناسیی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ''هێشتا لە عێراق لە وەرزی زستانداین و ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە گۆڕانکاریی کەشوهەوا و وشکەساڵی بڵاو دەکرێتەوە، نادروستە.''

ئاماژەی بەوەش دا: "وەرزی بارانبارین هێشتا بەردەوامە، گۆڕانکاری لە پلەکانی گەرما لە نێوان نزمبوونەوە و بەرزبوونەوەدایە، ئەوەش حاڵەتێکی ئاساییه.''

عامر جابری ڕوونیشی کردەوە کە "هێشتا زستان ماوە و لە گۆڕانکاری بەردەوامداین و پێشبینیی بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکان دەکەین.''

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی کەشناسیی عێراق جەختی کردەوە پیشبینی دەکرێ لە مانگی ئادار بارانبارین دەست پێ بکاتەوە.

ڕۆژی 9ی شوباتی 2023، سیروان ساڵح، شارەزای بواری كەشناسیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "سوپاس بۆ خودای گەورە لە هەموو ناوچەکان بارانی پێویست باریوە و ڕێژەی بارانبارین زۆر زیاترە لە پارساڵ، وەرزی بارانبارینیش سێ مانگی ماوە، له کاتێکدا هەندێ کەس خەڵکیان بە نەمانی ئاو و وشکبوونی ڕووبار و سەرچاوەکانی ئاو دەترساند.''

ئاماژەی بەوەش دا: "هیچ مەترسییەکی وشکبوونی سەرچاوەکانی ئاو لەئارادا نییە، چونکە هەڵکەوتەی ناوچەکەمان پڕە لە سەرچاوەکانی ئاوی سەر زەوی و ژێر زەوی و هەرگیز تووشی مەترسیی لەو شێوەیە نابین کە باس دەکرا.''

ئەو كەشناسە گوتیشی: "بەپێی پێشبینییەكان لە مانگی 3 و لە مانگی 4دا بارانی باش دەبارێت".

سیروان ساڵح، ڕوونیشی كردەوە، لە هەولێر، سلێمانی و دهۆكیش بارانبارین باشە، لە هەندێك شوێن كەم باریوە، بەڵام چاوەڕێ دەكرێت لەو شوێنانەش لە ماوەی داهاتوودا بارانی باش ببارێت.

 

شوان به‌رزنجی 





ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad