English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری پەروەردە: پێداچوونەوە بە پرۆگرامەکانی خوێندندا دەکەینەوە
2023-02-27 [03:01 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئەمڕۆ دووشەممە دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان کۆنفرانسێکی تایبەت بە خوێندن بە زمانی دایکی بەڕێوە برد و تێیدا وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ خوێندن بە ‌زمانی پێکهاتە جیاوازەکان لە کوردستاندا پێش وڵاتانی دەوروبەر و عێراقیش بووین.

لەو کۆنفرانسەدا، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، گوتی: بۆ خوێندن بە ‌زمانی پێکهاتە جیاوازەکان لە کوردستاندا پێش وڵاتانی دەوروبەر و عێراقیش بووین و کارمان لەسەر دابینکردنی مافە سەرەتاییەکانی بەیەکەوەژیان و مافەکانی مرۆڤ لە بواری پەرەوەردە و خوێندندا کردووە.

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان گوتیشی: لە کابینەی نۆیەم پێداویستیی خوێندن زیادی کردووە و هێشتا هەوڵی بەرفراوانی بۆ دەدەین و بەپێی یاسا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خۆی پابەند کردووە بە دابینکردنی مافی خوێندن بە زمانی دایک بۆ هەموو پێکهاتەکان. بۆیە ئێستا لە هەوڵی ئەوەداین خوێندن بە زمانی دایک فراوانتر بکرێن، بە شێوەیەک پێشتر تەنها لە ناوچەی چڕی دانیشتوان خوێندن بە زمانی دایک فەراهەم کراوە، بەڵام ئێستا دەبێ ئارەزوومەندانە بێت. لەگەڵ ئەوەشدا پێداچوونەوە بە پرۆگرامەکانی خوێندندا دەکەینەوە و پێکهاتەکانی تورکمان و کلدان و سریان گوزارشتیان لە مێژوو و کولتووری خۆیان کردووەتەوە.





ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad