English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دھۆک... ١٦ تۆمەتبار دەستگیر کران
2023-02-27 [05:26 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی٢ی٢٠٢٣ پۆلیسی پارێزگای دهۆک دەستبەسەرکردنی ١٦ تۆمەتباری ڕاگەیاند کە هەموویان بەپێی یاسا ڕەوانەی دادگا کراون.

موقه‌دەم هێمن سلێمان، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ١٦ تۆمەتبار لەلایەن ئەفسەران و کارمەندانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوان، لەوانە نووسینگەی مالتای و نووسینگەی سەرهەڵدان و نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دهۆکەوە بەپێی بەندی ٤٤٣ی یاسای سزادان دەستبەسەر کراون و تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە.

وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک گووتی: یەکێک لە تۆمەتبارەکان حەوت دەفتەر دۆلاری لە ماڵێک لە ناوەندی پارێزگای دهۆک دزیوە کە لە ماوەی یەک کاتژمێردا ئاشکرا و دەستبەسەر کراوە، ئەو تۆمەتبارە خەریکی فریودانی خەڵک بووە و ٢٠ کەسی ھەلخەلەتاندووە و پارەی لێ وەرگرتوون.

هێمن سلێمان گووتیشی: دوو تۆمەتبار بایی نزیکەی ٨٠ ملیۆن دینار کێبڵی کارەبایان لە دهۆک و سێمێل دزیوە، دوای تۆمارکردن سکاڵا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای دهۆکەوە، لەلایەن پۆلیسەوە ئاشکرا و دەستبەسەر کران.

ھەروەھا موقه‌دەم هێمن سلێمان، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەندامانی باندێکی تۆمەتبار لە گەڕەکی سەرهەڵدان دەستبەسەر کراون، ئەو تۆمەتبارانە کەلوپەلی ناو بیناکانیان دزیوە و دوو تۆمەتباریش بەهۆی خراب بەکارهێنانی مۆبایل دەستبەسەر کراون.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad