English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی تورکومان: كورسی پێكهاته‌كان هۆكار نین بۆ دواخسستنی هه‌ڵبژاردنی کوردستان
2023-02-27 [05:38 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمان رایگەیاند، کە نوێنه‌رانی پێكهاته‌كان له‌لایه‌ن خودی پێكهاته‌كانه‌وه‌ دیاریكراون و هه‌ڵبژێردراون و هه‌ر ئه‌وانیش ده‌بێ بڕیار له‌ چاره‌نووسی ئه‌و كورسیانه‌ بده‌ن.

‏‎سارا چاوشلی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: نوێنه‌رانی پێكهاته‌كان له‌لایه‌ن خودی پێكهاته‌كانه‌وه‌ دیاریكراون و هه‌ڵبژێردراون و هه‌ر ئه‌وانیش ده‌بێ بڕیار له‌ چاره‌نووسی ئه‌و كورسیانه‌ بده‌ن، نه‌ك وه‌ك هێندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت له‌ هه‌ندێك شوێن نوێنه‌ر و كورسی بۆ پێكهاته‌كان دیاری بكه‌ن كه‌ پێكهاته‌كان له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ هه‌ر نین، بۆ نموونه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه‌ ده‌یانه‌وێت كورسی بۆ پێكهاته‌ی توركمان له‌ سلێمانی دیاری بكرێت، له‌ كاتێكدا توركمان له‌ سلێمانی نین به‌لام توركمانه‌كان له‌ هه‌ولێر و دهۆك هه‌ن، ھەروەھا دواخستنى هه‌ڵبژاردن له‌ رووى یاسایىه‌وه‌ باش نابێت بۆ قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان.

‏‎ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمان گووتی: ئێمه‌ وه‌ك لایه‌نى توركمانى داوا ده‌كه‌ین له‌ سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رێگریی بكه‌ن له‌و هه‌وڵانه‌ و رێگه‌ نه‌ده‌ن به‌ بیانووی ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌ستكارى كورسى پێكهاته‌كان بكرێت كورسیی توركمان بۆ سنووری سلێمانى دیاری بكرێ، بەڵكوو ئه‌م بابه‌ته‌ دەبێتە هۆكارێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مافی پێكهاته‌كان و دواخستنی هه‌ڵبژاردن.

‏‎ھەروەھا سارا چاوشلی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو ، کە وه‌ك پێكهاته‌ى توركمان كه‌ له‌ به‌رێوبه‌ردنى وڵات ڕۆڵى سه‌ره‌كیمان هه‌یه‌ و له‌ كابینه‌كانى حكوومه‌تیش تایبه‌ت له‌ كابینه‌ى نۆیه‌م گرنگى زۆر به‌ پێكهاته‌كان دراوه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ داوا ده‌كه‌ین كه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ كاتی خۆی به‌ڕێوه‌بچێت كورسی پێكهاته‌كانیش هۆكار نین بۆ دواخسستنی هه‌ڵبژاردن به‌ڵكوو ئه‌و لایه‌نانه‌ كێشه‌یان له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ى كورسییه‌كانی خۆیان دەترسن نەک كورسى پێكهاته‌كان بۆیه‌ ده‌بنه‌ هۆكار بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردن.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad