ZNA_ هەولێر ڕونکردنەوەیەک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە گشتاندنی دارایی ژمارە (٢٠) تایبەتە بە پاداشتی خانەنشینی
بەپێی یاسا بەرکارەکان و یاسای چاکسازی ئەو فەرمانبەرانەی خۆیان خانەنشین کردووە مافی گەڕانەوەیان بۆ کار نییەو ناتوانن بگەڕێنەوە سەرکار.
گشتاندنی دارایی ژمارە ( ٢٠ ) تەنها ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە گەڕاونەتەوە سەرکارو دووبارە خانەنشین بونەتەوە، واتە گەڕانەوە بۆ سەر کار ناگرێتەوە.
١-بەپێی یاسا بەرکارەکان و یاسای چاکسازی ئەو فەرمانبەرانەی بەپێی یاسا واتە تەواوکردنی تەمەنی خانەنشینی یان خۆیان خانەنشین بوون یان بە هۆکاری تەندروستی مافی گەڕانەوەیان بۆ سەر کار نامێنێت.
٢-گشتاندنی دارایی ژمارە (٢٠) تەنها ئەو خانەنشینانە ئەگرێتەوە کە خانەنشین بوون و گەڕاونەتەوە سەرکار و دووبارە خانەنشین بوونەتەوە سوودمەند ئەبن لە پاداشتی خانەنشینی ساڵە زیادەکانی خزمەتکردنیان.
ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە |