ZNA – هەولێر
ده‌سته‌ی گشتی عێراق بۆ کەشناسی و بومەلەرزەزانی رایده‌گه‌یه‌نێت، كار بۆ دامه‌زراندنی 11 وێستگه‌ی پێوانی بومه‌له‌رزه به‌درێژایی سنووری ناوچه‌كانی باكوور، رۆژئاوا و باشووری وڵات ده‌كه‌ن.
عامر جابری به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌سته‌كه ئاشكرایكردووه، ده‌سته‌كه‌یان بۆ تۆماركردنی بومه‌له‌رزه كار بۆ دانانی 11 وێستگه‌ی پێوانه‌ی بومه‌له‌رزه له باكوور، باشوور و رۆژئاوای وڵات ده‌كه‌ن.
جابری ئاماژەی بەوەشکردووه، كۆی گشتی وێستگەکان 16 وێستگەیه‌و به بەرده‌وام کاردەکەن بۆ چاودێریکردنی هەر بوومەلەرزەیەک لەو ناوچانە یان لە نزیک ئەو ناوچانە رووده‌ده‌ن.
ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە |