ZNA – هەولێر
نەتانیاهۆ دەڵێت یاسای لەسێدارەدانی تیرۆریستانیان پەسند کردووە.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، رایگەیاند، لەپێناو رێگەگرتن به تیرۆریستان و پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل، لەگەڵ وەزیری ئاسایشی نیشتمانی و لیژنەی کاروباری یاسادانان، پڕۆژە یاسای سزای لەسێدارەدانی تیرۆریستانیان پەسەند کردووە.
پرۆژە یاساكە بۆ پەرلەمانی ئیسرائیل نێردراوە و لە ئەگەری پەسەند كردنی ئەو کەسانەی تاوانی تیرۆریستیان لە ئیسرائیل دراوەتەپاڵ لەوانەیە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا بسەپێنرێت.
ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە |